Apora Logo

پاش راگرتنی بۆ ماوەی ١٠ ساڵ پلە بەرزکردنەوەی فەرمانبەران دەستپێدەکاتەوە

پاش راگرتنی بۆ ماوەی ١٠ ساڵ پلە بەرزکردنەوەی فەرمانبەران دەستپێدەکاتەوە

پاش ئەوەی بۆ ماوەی ١٠ ساڵ حکومەتی هەرێم پلە بەرزکردنەوەی فەرمانبەران راگرتبوو ، بەڵام بە دەرچوونی بڕیاری تەوتینی مووچە، پلەبەرزکردنەوە بەفەرمانی وەزارەتی دارایی عێراق دەستپێدەکاتەوە.

20/5/2025

پاش ئەوەی بۆ ماوەی ١٠ ساڵ حکومەتی هەرێم پلە بەرزکردنەوەی فەرمانبەران راگرتبوو ، بەڵام بە دەرچوونی بڕیاری تەوتینی مووچە، پلەبەرزکردنەوە بەفەرمانی وەزارەتی دارایی عێراق دەستپێدەکاتەوە.


د. ڕەعد ڕەفعه، مامۆستای زانكۆ و یەكێك لە سكاڵاكارانی بەردەم دادگای فیدڕاڵی بۆ مووچە و تەوتین لە هەژماری خۆی لە فەیسبووك بڵاویكردۆتەوە، وەزارەتی دارایی عێراق لیستێكی ناردووە بۆ هەرێمی كوردستان و داوای كردووە هەرچەند بەرزكردنەوەی پلە هەیە، لە لیستی مووچەی مانگی شەش داخلی بكەن، چەند پلەی تریش هەن مافی خۆیانە، بۆیان بنووسن.


پاش ئەوەی بۆ ماوەی ١٠ ساڵ حکومەتی هەرێم پلە بەرزکردنەوەی فەرمانبەران راگرتبوو ، بەڵام بە دەرچوونی بڕیاری تەوتینی مووچە، پلەبەرزکردنەوە بەفەرمانی وەزارەتی دارایی عێراق دەستپێدەکاتەوە.

میدیاكان لەزاری سەرچاوەیەك لە یەكێك لە فەرمانگەكانی حكومەتی هەرێمی، بڵاویانكردەوە، نووسراوێك و لیستێكی لەو شێوەیە هاتووە، بەرزكردنەوەی پلەی فەرمانبەران بۆ مانگی شەش داخل بكەن و بەغدا داوای كردووە.


سەرچاوەكە وتویەتی، “داوا لە فەرمانگەكان كراوە ئەو لیستە بەوردی پڕ بكرێتەوە و سەرجەم زانیارییەكان لەسەر لیستی مووچەی مانگی شەش داخل بكەن.


ئەمە لەكاتێكدایە، كە تاوەكو ئێستا وەزارەتی دارایی هەرێم هیچ ڕوونكردنەوەیەكی لەسەر ئەو بابەتە بڵاونەكردۆتەوە.


لەگەڵ سەرهەڵدانی قەیرانی دارایی هەرێم لە كۆتایی ساڵی 2015دا و پاشەكەوت كردنی مووچە، لە سەرەتای ساڵی 2016ەوە بە بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەرانی مەدەنی “جگە لە سەربازی و ناوخۆ” ڕاگیرا و تا ئێستا فەرمانبەران لەو مافە یاساییە بێبەش كراون.



;