ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا، ئەحمەد ئەلعەبدڕەبە، وردەکارییەکانی پەیوەست بە دانانی 50 ژن وەک ئیمام و وتاربێژ لەسەر ستافی ئەوقافی سوننە لەو پارێزگایە ئاشکرا کرد.
ئەلعەبد ڕەبە بە (بەغداد تودەی)ی ڕاگەیاند، "دوای ئەوەی لە نەینەوا دەستبەکاربوونەکان دەرکران، دەستیکرد بە گوێگرتن لە ناڕەزایەتی و داواکارییەکانی هاوڵاتیان، دوای ئەوەی گەیشتنە 700 ناڕەزایەتی، کارەساتێک دۆزرایەوە، کە بوونی مەلەفێکی مەترسیدار پشتڕاستکردەوە: دانانی 50 ژن وەک ئیمام و وتاربێژ لە ئەوقافی سوننە لە پارێزگای نەینەوا".
ئاماژەی بەوەشکرد، "ئەو کەسەی ڕاستەوخۆ بەرپرسیارە لەو هەڵە گەورەیە، وەقفی سوننە نییە، بەڵکو پارێزگاری نەینەوا و دیوان و بەرێوەبەرایەتی سەرچاوە مرۆییەکانە، چونکە ئەوان بەرپرسن لە دۆسیەی گرێبەست و دامەزراندن و دابەشکردنیان بەسەر بەشەکاندا، هەروەها دەستە و بەڕێوەبەرایەتییەکان داواکاری پێشکەش دەکەن کە پێویستی خۆیان بۆ ژمارەیەک فەرمانبەر کە بڕوانامەی تایبەتیان هەیە".
هێمای بۆ ئەوەش کرد کە "دەستبەکاربوونی لە نەینەوا قوربانیانی تیرۆر یان شەهیدانیان لەبەرچاو نەگرتووە، پابەند نەبوون بە پێوەرە یاساییەکان و هەڵەی کارەساتبار و کاری نادروست هەبووە".