Apora Logo

دەوڵەت باخچەلی داوای دروستکردنی کۆمسیۆنێک دەکات بۆ خێراکردنی پرۆسەی ئاشتی

دەوڵەت باخچەلی داوای دروستکردنی کۆمسیۆنێک دەکات بۆ خێراکردنی پرۆسەی ئاشتی

دوابەدوای بڕیاری پەکەکە بۆ دانانی چەک و کۆتایی هێنان بە بوونی، هەنگاونانی ئەنقەرە سەبارەت بەو هەنگاوانەی کە دەبێ بنرێت خێراتر بووە.

19/5/2025

دوابەدوای بڕیاری پەکەکە بۆ دانانی چەک و کۆتایی هێنان بە بوونی، هەنگاونانی ئەنقەرە سەبارەت بەو هەنگاوانەی کە دەبێ بنرێت خێراتر بووە.


شاندی دەم پارتی  کە پێکهاتبوون لە پەروین بوڵدان و پارێزەر ئۆزگور ئەرۆڵ سەین، دوای بڕیاری هەڵوەشاندنەوە، ڕۆژی یەکشەممە ١٨ی گوڵان، چوونە ئیمرالی و پێنجەمین دیداری خۆیان لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجالان ئەنجامدا.


هەر لەو ڕۆژەدا، دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی مەهەپە، پێشنیاری دامەزراندنی کۆمیسیۆنێکی لە پەرلەمان کرد بە بەشداریی هەموو لایەنە سیاسییەکان سەبارەت بە نەخشەڕێگای داهاتوو.


هەروەها هاوسەرۆکانی دەم پارتی دەستیان کرد بە سەردانی پارتە ئۆپۆزسیۆنەکان بۆ داوای "بەشداریکردنیان لە پرۆسەکەدا".


دوابەدوای بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی پەکەکە، چاوەڕوانی لایەنی دەسەڵاتدار ئەوەیە کە ئەو حزبە لە ماوەی چەند مانگێکدا پڕۆسەی داماڵینی چەک تەواو بکات.


;