Apora Logo

ناتانیاهۆ : بە مەرج ئامادەی دانوستانین لەگەڵ حەماس

ناتانیاهۆ : بە مەرج ئامادەی دانوستانین لەگەڵ حەماس

نوسینگەی بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆکی ئیسرائیل رایگەیاند، ئامادەن بۆ دانوستان و راگەیاندنی ئاگربەست بە مەرجی چەکدانانی حەماس و چۆڵکردنی غەزە و ئازادکردنی سەرجەم بارمتەکان.

18/5/2025

نوسینگەی بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆکی ئیسرائیل رایگەیاند، ئامادەن بۆ دانوستان و راگەیاندنی ئاگربەست بە مەرجی چەکدانانی حەماس و چۆڵکردنی غەزە و ئازادکردنی سەرجەم بارمتەکان.


لە راگەیەندراوێکدا، نووسینگەی بنیامین نەتانیاهۆ دەڵێ، شاندی دانوستانکاری ئیسرائیل لە دەوحەی پایتەختی قەتەر، کار بۆ راگەیاندنی ئاگربەست لە غەزە دەکەن، لەسەروی هەمووشیانەوە ئازادکردنی بارمتەکان.


ئەوەش هاتووە، ناتانیاهۆ لەگەڵ شاندنی دانوستانکار لە پەیوەندیدایە بە ئامانجی قۆستنەوەی ئەو دەرفەتەی کە هەیە، لەچوارچێوەی پێشنیازەکەی ستیڤ ویتکۆف نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.


نووسینگەی نەتانیاهۆ هەروەها ئاماژەی بەوەشکردووە، بە مەرجی چەکدانانی یەکجاری حەماس و چوونە دەرەوەی لە غەزە و ئازادکردنی سەرجەم بارمتەکان ئامادەی ئاگربەستن


;