Apora Logo

یەکەم سەردانی شاندی ئیمڕاڵی دوای بڕیاری خۆهەڵوەشاندنەوەی پەکەکە ئەنجام درا

یەکەم سەردانی شاندی ئیمڕاڵی دوای بڕیاری خۆهەڵوەشاندنەوەی پەکەکە ئەنجام درا

ئاپۆڕا نیوز

18/5/2025

 

شاندی دەم پارتی  بۆ پێنجەمین جار سەردانی عەبدوڵڵا ئۆجالان ڕێبەری زیندانی کراوی پەکەکەیان کرد  بە بەشداریی پەروین بوڵدان پەرلەمانتاری وان  و پارێزەر ئۆزگور ئەرۆڵ کۆبووەوە. دەم پارتی  لە بەیاننامەیەکدا سەبارەت بە سەردانەکە ڕایگەیاند، "پێویستی بە ڕێککەوتنێکی نوێ هەیە لەسەر یاسای برایەتی، سروشتی پەیوەندی تورکیا و کورد بە تەواوی جیاوازە، ئەوەی زیانی پێدەگات پەیوەندی برایەتییە، برا شەڕ دەکەن، بەڵام یەکێکیان بەبێ ئەویتریان بوونی نییە"..


یەکەمین سەردانی بۆ ئیمرالی لەلایەن شاندێکی  دەم پارتی ئەنجامدرا، دوای ئەوەی پەکەکە خۆی هەڵوەشاندەوە.


پەروین  بوڵدان و پارێزەر ئۆزگور ئەرۆڵ کە هاوکات لە شاندەکەدا بوون، لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجالان، ڕێبەری پەکەکە دیداریان کرد.


دوابەدوای سەردانەکە دەم پارتی  بە نووسراو ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا ڕایگەیاند، "پێویستی بە ڕێککەوتنێکی نوێ هەیە لەسەر یاسای برایەتی. سروشتی پەیوەندیی تورکیا و کورد بەتەواوەتی جیاوازە، ئەوەی زیانی پێدەگات پەیوەندی برایەتییە. براکان شەڕ دەکەن، بەڵام یەکێکیان بەبێ ئەویتریان بوونی نییە. ئێمە خەریکی پاککردنەوەی ئەو تەڵە و مینانەی کە زیان بەم پەیوەندییە دەگەیەنن یەک بە یەک، هەروەها چاککردنەوەی ئەو ڕێگا و پردانەی زیانیان بەرکەوتووە".



;