پلاتفۆرمی بەناوبانگی “تیکتۆک” تایبەتمەندییەکی نوێی ڕاگەیاند کە کۆمەڵێک ڕاهێنانی پشوودان و ئارامبوونەوە پێشکەش دەکات.
کۆمپانیاکە سەرەتای ئەمساڵ دەستیکرد بە تاقیکردنەوەی ڕاهێنانەکان لەگەڵ ژمارەیەک هەرزەکاردا، پێش ئەوەی تایبەتمەندییەکە بخاتە بەردەستی هەموو بەکارهێنەرانی.
ئاامنجی ئەم تایبەتمەندییە یارمەتیدانی بەکارهێنەرانە بۆ باشترکردنی کوالێتی خەویان و هاندانیانە بۆ داخستنی پلاتفۆرمەکە لە درەنگانی شەودا و خەوتن.
بۆ بەکارهێنەرانی خوار تەمەنی ١٨ ساڵ ئەم تایبەتمەندییە بە شێوازی خودکار کاردەکات و
ئەگەر بەکارهێنەرەکەش لە دوای کاتژمێر 10ی شەوەوە بەکاریبهێنێت، ئەوا پلاتفۆرمەکە پیشاندانی ڤیدیۆی نوێ ڕادەگرێت و ڕاهێنانەکانی هێوربوونەوە و هاندانی بۆ پشوودان، پیشان دەدات.
تایبەتمەنییەکانی ئەم هەنگاوەی تیکتۆک، شاشەیەکی ئارامکەرەوە لەگەڵ مۆسیقایەکی نەرم و ڕاهێنانی هەناسەدانی بەردەوام پیشان دەدات.
ئەگەر بەکارهێنەری هەرزەکار نامەکە پشتگوێ بخات و بەردەوام بێت لە بەکارهێنانی ئەپەکە، ئەوا نامەیەکی تری پڕاوپڕی شاشەکەی بۆ دێت و ئاگاداری دەکاتەوە کە پێویستە بخەوێت.
ئەو بەکارهێنەرانەی خوازیارن سوود لەو تایبەتمەندییە وەربگرن، دەتوانن لە بەشی ئامادەکاری پلاتفۆرمەکەوە کاتەکانی خەوتن و کاتی دەرکەوتنی نامەی ئاگادارکردنەوەکە دەستنیشان بکەن.