Apora Logo

پێش سەردانەکەی ترەمپ، عێراقچی سەردانی سعودیە و قەتەر دەکات

پێش سەردانەکەی ترەمپ، عێراقچی سەردانی سعودیە و قەتەر دەکات

وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، عەباس عێراقچی ڕۆژی شەممە سەردانی سعودیە و قەتەر دەکات پێش گەشتەکەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بۆ ناوچەکە.

9/5/2025

ئەمڕۆ هەینی 9ی ئایاری 2025 لە بەیاننامەیەکدا کە لە ماڵپەڕی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بڵاوکراوەتەوە هاتووە، ڕۆژی شەممە عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران سەرەتا سەردانی ڕیاز دەکات "بۆ دیدار و دانوستان لەگەڵ بەرپرسانی باڵای سعودیە"، پاشان بۆ دەوحە "بۆ بەشداریکردن لە کۆنفرانسی دیالۆگی عەرەبی و ئێران".


بڕیارە هەفتەی داهاتوو ترەمپ گەشتێکی بۆ وڵاتانی سعودیە و قەتەر و ئیمارات بکات ، لە 13 تا 16ی ئایار، ئەمە یەکەم گەشتی دەبێت بۆ دەرەوەی ئەمریکا لە خولی دووەمی سەرۆکایەتیدا. هەروەها سەردانێکی کورتی بۆ ڕۆما ئەنجامدا بۆ بەشداریکردن لە پرسەی پاپا فرانسیس .   


پێشتر ترەمپ ڕایگەیاندبوو، پێش سەردانەکەی بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەم مانگەدا "ڕاگەیاندنێکی زۆر گەورە" دەبێت . 


ترەمپ لە میانی چاوپێکەوتنەکەیدا لەگەڵ مارک کارنی سەرۆکوەزیرانی کەنەدا لە کۆشکی سپی زیادیکرد، "ئەمە یەکێک دەبێت لە گرنگترین ڕاگەیاندنەکانی ساڵانی ڕابردوو لەسەر پرسێکی دیاریکراو". 

;