چەند کاتژمێرێک پێش ئێستا دووكەڵی سپی لەسەر كەنیسەی سیستین لە ڤاتیكان بینرا، ئەوەش بەو مانایە دێت، دوای سێ جار لەشكستهێنانی پرۆسەكە، دواجار پاپای نوێی ڤاتیكان هەڵبژێردراوە.
بە پێی بڵاوکراوەکان كاردینالی ئەمریكایی رۆبێرت پریڤۆست بە پاپا نوێی ڤاتیكان و سەرۆکی کریستیانە کاسۆلیکەکانی جیهان هەڵبژێردرا بۆئەوەی شوێنی پاپای كۆچكردوو فرەنسیس بگرێتەوە
لەدەنگدان بۆ هەڵبژاردنی پاپای نوێ 133 كاردیناڵ بەشداریان كردووە، پاپای نوێی ڤاتیكانیش پێویستی بە دەنگی دوو لە سەر سێی كاردیناڵەكان هەبووە.
دوای بینینی دوكەڵەكە كە هەزاران كەس لەچاوەرێیدا بوون، زەنگی كاتدرائیەی بتروس وەك نیشاندانی خۆشحاڵی بەهەڵبژاردنی پاپای نوێ لێدرا.
دوای کاتژمێرێک لە لە هەڵبژاردنی پاپای نوێ و پاش بینینی دووکەڵی سپی لەسەر کەنیسەی سیستین لە ڤاتیکان ناوی پاپای نوێ ئاشکرا کرا و لە بالکۆنی کاترائیەی بتورس دەرکەوت