رۆژنامەیەکی ئەمریکی بڵاویکردەوە، سەرۆککۆماری سوریا، هەوڵدەدات لەگەڵ سەرۆکی ئەمریکا، کۆببێتەوە.
رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ لە زاری بەرپرسانی سوریاوە بڵاویکردەوە؛ دیدگای شەرع بۆ ئاوەدانکردنەوەی سوریا لە بەرژەوەندی کۆمپانیا ئەمریکی رۆژئاواییەکاندایە، تاوەکو کۆمپانیا چینییەکان، سوریای نوێ پەیوەندییەکی ستراتیژی و بەهێزی لەگەڵ ئەمریکا دەوێت.
رۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشکردوە، سەرۆککۆماری سوریا، پەیامێکی گەیاندوەتە کۆشکی سپی و داوای کۆبونەوەی کردوە لەگەڵ سەرۆکی ئەمریکا لە سەردانەکەیدا بۆ وڵاتانی کەنداو.
هاوکات، لە زاری ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکاوە بڵاویکردوەتەوە، هەڵسوکەوتی دەسەڵاتی کاتی سوریا، داهاتوی پشتیوانییەکانمان و ئەگەری کەمکردنەوەی سزاکان دیاری دەکات.
رۆژنامەکە ووتیشی، شەرع دەستی بە هەڵمەتێکی بێدەنگ کردوە بۆ بەدەستهێنانی پشتیوانی ئەمریکا بۆ ئاوەدانکردنەوەی وڵاتەکەی لە رێگەی دەستگیرکردنی چەکدارە بیانییەکان و ئەنجامدانی پەیوەندی لە رێگەی نێوەندگیرانەوە.
ئەوەشی خستەڕوو، شەرع ئامادەیی خۆی دەربڕیوە بۆ ئەنجامدانی گرێبەستێک، کە رێگە بە کۆمپانیاکانی نەوت و غازی ئەمریکی بدات بازرگانی لە سوریادا ئەنجام بدەن