Apora Logo

ئارتێتا دوپاتیکردەوە شایستەی بردنەوە بوون و هیواشی خواست پاریس ببێتە پاڵەوانی چامپیۆنز لیگ

ئارتێتا دوپاتیکردەوە شایستەی بردنەوە بوون و هیواشی خواست پاریس ببێتە پاڵەوانی چامپیۆنز لیگ

ئارتێتا دوپاتیکردەوە شایستەی بردنەوە بوون و هیواشی خواست پاریس ببێتە پاڵەوانی چامپیۆنز لیگ

8/5/2025

پاش شکستهێنانیان بەرامبەر پاریس سان جێرمان، میکێل ئارتێتای راهێنەری ئارسناڵ رایگەیاند، پیرۆزبایی لە پاریس دەکات، بەڵام تیپەکەی ئەو شایستەی بردنەوە بوو، ئەوەی لە یارییەکەدا روون بوو ئەوەبوو تیپی بەرامبەریان زۆرترین یاریزانیان لە بەردەستدا بووە و دۆنارۆماش جیاوازی درووستکردووە.

باسی لەوەشکرد، سرووشتی کێبڕکێکردن و پاڵەوانێتییەکان بەو جۆرەیە، ئەوان بێ چانس بوون و ماڵئاوایانکرد، هەوڵدەدەن وەرزی داهاتوو بە بەهێزییەوە بگەڕێنەوە و دووبارە هەوڵی بردنەوەی چامپیۆنز لیگ بدەن.

جەختی لەسەر ئەوەشکردەوە، تیپەکەی دەبوو لە 20 خولەکی سەرەتا سێ گۆڵیان تۆماربکردایە بەڵام ئەوە رووینەدا چونکە دەبوو کاری زیاتر ئەنجامبدەن لەوەی ئەنجامیاندا، بەڵام ئەوان ئەوەیان پێنەکرا.

وتیشی: هیوادارم پاریس ببێتە پاڵەوان، دوو ساڵ لەمەوبەر کەس باوەڕی نەدەکرد ئێمە تەنانەت بتوانین سەرکەوین بۆ چامپیۆنزلیگ و ڕکابەری لەسەر نازناوی خولە ناوخۆییەکان بکەین، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا پێویست بوو جامێک ببەینەوە کە بەداخەوە سەرکەوتوو نەبووین لەو کارەدا.


;