وەزیری بەرگری ئیسرائیل هۆشداری توند دەداتە ئێران و هەڕەشەی ئەوەیان لێ دەکات کە ڕووبەڕووی هەمان چارەنووسی حەماس و حزبوڵا دەبنەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، یسرائیل کاتس، وەزیری بەرگری ئیسرائیل لە لێدوانێکیدا هۆشداری دایە ئێران لە هاوکاریکردنی حووسیییەکان و وتی: “هۆشداری دەدەمە سەرکردایەتی ئێران لە هاوکاریکردنی دارایی و پڕچەککردن و بەڕێوەبردنی حووسییەکان”.
وتیشی: سەردەمی بریگرتەکان کۆتایی هات و محیوەری شەڕیش هەرەسی هێنا, گورزی قورسیش لە حووسییەکان دەدەین ئەگەر بەردەوام بن لە هێرشکردنە سەرمان و سوپای ئیسرائیلیش ئامادەیە بۆ هەر ئەرکێک.
وەزیری بەرگری ئیسرائیل وتیشی: “چیمان بە حزبوڵا و حەماس و ئەسەد و حووسییەکان کرد، لە تارانیشیدا دەیکەین