Apora Logo

ئەمڕۆ ئاگربەستی نێوان روسیا و ئۆکراین دەست پێ دەکات

ئەمڕۆ ئاگربەستی نێوان روسیا و ئۆکراین دەست پێ دەکات

ئەمڕۆ ئاگربەستی نێوان روسیا و ئۆکراین دەست پێ دەکات

8/5/2025

بڕیارە ئەمڕۆ ئاگربەستی سێ رۆژەی نێوان روسیا و ئۆکراین دەست پێ بکات و تاوەکو 11ی مانگ بەردەوام بێت.

هەفتەی رابردوو، ڤلادیمێر پوتنی سەرۆکی روسیا بەهۆی پشووە رەسمییەکانی مۆسکۆ تایبەت بە ئاهەنگەکانی سەرکەوتنی روسیا لە جەنگی جیهانیی دووەمدا، سێ رۆژ ئاگربەستی راگەیاند.

لەو بارەیەوە کۆشکی کرملن ئەوەی خستبووە روو، ئاگربەستەکە لە 8ی ئایار تاوەکو 11ی ئایار دەبێت.

راشیگەیاند، "روسیا پێی وایە ئۆکراینیش بەهەمان شێوە پەیڕەوی ئاگربەست دەکات، ئەگەر هەر پێشێلکارییەک رووبدات، ئەوا هێزەکانی روسیاش وەڵامی گونجاو و چالاکیان دەبێت".

هەر لەو بارەیەوە پوتن باسی لەوەکردبوو، مۆسکۆ ئامادەیە دانوستانەکانی ئاشتی بەبێ هیچ مەرجێکی پێشوەختە ئەنجام بدات بۆ گەیشتن بە چارەسەری تەواوەتی کێشەکان.

ئەوەش لە کاتێکدایە، پێشتریش لە جەژنی ئیستەردا بۆماوەی سێ رۆژ ئاگربەستی راگەیاند.


;