سەبارەت بە تاقیکردنەوەکانی پۆلی ١٢ی ئامادەیی وەارەتی پەروەردە لینکێکی بڵاو کردۆتەوە بۆ دۆزینەوە هۆڵی تاقیکردنەوەکانیان
دەقی ڕاگەیەندراوەکە
ئاگادارى سەرجەم قوتابیان و خوێندکارانى قۆناغى 12ى ئامادەیى بە هەموو بەشەکانییەوە دەکەینەوە، لە رێگەى ئەو لینکەی خوارەوە بەپێى پارێزگاکان دەتوانن شوێن و هۆڵى تاقیکردنەوەی وزاری بزانن، بۆیە داوایان لێ دەکەین ڕۆژێک پێش ئەنجامدانى یەکەم تاقیکردنەوە کە لە ڕێکەوتى (1ی6ی2025) کاتژمێر (۷:٣٠)ى بەیانی ئەنجام دەدرێت، پێویستە قوتابیان سەردانى هۆڵەکانیان بکەن بۆ دڵنیابوون لە شوێن و ناوەکانیان بۆ ئەنجامدانى تاقیکردنەوەکانی ساڵى خوێندنى (2024-2025)خولی یەکەم.
تێبینی:لەکاتی بوونی هەڵە لە زانیاری زمانی خوێندن و ئاینی قوتابی پێویستە قوتابی بە زووترین کات سەردانی پەروەردەی خۆی بکات بۆ ڕاستکردنەوەی زانیاریەکان.
کلیک لێرە بکە بۆ دۆزینەوەی ناوەکەت
راگەیاندنى وەزارەتى پەروەردە - لیژنەى باڵاى تاقیکردنەوە گشتییەکان