Apora Logo

بەهۆی یاریکردنەوە پێنج منداڵ برینداربوون

بەهۆی یاریکردنەوە پێنج منداڵ برینداربوون

ێوارەی ئەمڕۆ لەگوندی قەڵاچۆغانی سەربە ناحیەی سێبیران پێنج منداڵ کە ئەندامی یەک خێزان بوون، یارییان بە چەرخ و فۆم کردووە و پێیاندا تەقیوەتەوە

7/5/2025


پەیامنێری ئاپۆڕانیوز لەهەولێر ڕایگەیاند: ئێوارەی ئەمڕۆ لەگوندی قەڵاچۆغانی سەربە ناحیەی سێبیران پێنج منداڵ کە ئەندامی یەک خێزان بوون، یارییان بە چەرخ و فۆم کردووە و پێیاندا تەقیوەتەوە.

سەید هاشم، کەسوکاری منداڵەکانە ئەو زانیاریانەی پشت راستکردەوە و وتی، منداڵەکان ئێستا لە نەخۆشخانەی ئیمێرجنسی هەولێرن بەگوێرەی زانیاریەکانی پەیامنێرمان، منداڵەکان تەمەنیان لە نێوان 2 بۆ 8 ساڵاندایە، دووانیان برینەکەیان سەختە


;