لە بۆردومانێكی ئیسرائیلدا لە باشوری لوبنان، سەركردەیەكی دیاری حزبوڵا كوژرا.
سوپای ئیسرائیل رایگەیاند، لە هێرشێكدا كە ئۆپراسیۆنە لۆجستییەكانی حزبوڵای لە ناوچەی نەبەتیە لە باشوری لوبنان كردووەتە ئامانج ، كە (عەدنان سادق حەرب) فەرماندەی یەكەی پشتگیری لۆجستی لە یەكەی بەدری سەر بە حزبوڵا كوژراوە .
سوپای ئیسرائیل ئاماژەی بەوەش دا كە ئەو فەرماندەیە بەرپرس بوە لە گەیاندنی چەك بە حزبوڵا و بنیادنانەوەی ژێرخانی سەربازیی حزبەكە لە باشوری روباری ڵیتانی و چالاكیەكانیشی بە پێشێلكردنی لێكتێگەیشتنی نێوان ئیسرائیل و لوبنان ناوبراوە .
دوێنێش سوپای ئیسرائیل بۆردومانكردنی چەند پێگەیەكی ژێرخانی دامەزراوە ستراتیژییەكانی بەرهەمهێنان و كۆگاكردنی چەكی حزبوڵای لە ناوچەی بوقاعی لوبنان راگەیاند .