Apora Logo

ئەمڕۆ پاپای نوێ لە ڤاتیکان هەڵدەبژێردرێت

ئەمڕۆ پاپای نوێ لە ڤاتیکان هەڵدەبژێردرێت

بڕیارە ئەمڕۆ پرۆسەی هەڵبژاردنی پاپایەکی نوێ لە ڤاتیكان بەڕێوەبچێت

7/5/2025

بڕیارە ئەمڕۆ پرۆسەی هەڵبژاردنی پاپایەکی نوێ لە ڤاتیكان بەڕێوەبچێت، ئەوەش دوای ئەوەی لە رۆژی ٢١ـی مانگی نیسان ، پاپا فرانسیس، پاپای ڤاتیکان بەهۆی نەخۆشییەوە لە تەمەنی ٨٨ ساڵیدا کۆچی داوایی کرد.


ئەمڕۆ چوارشەممە ٧ـی ئایاری ٢٠٢٥، لە کڵێسای سیستین بە بەشداری ١٣٥ کەسایەتی باڵای کاسۆلیکی کە بە کۆلێژی کاردیناڵەکان ناسراوە پاپایەکی نوێ هەڵدەبژێرێت، کە لە پرۆسەکەدا ١٣٥ کاردیناڵ دەنگ دەدەن بۆ هەڵبژاردنی پاپا.



هاوکات، کاردیناڵ پیترۆ پارۆلین، کەسایەتی دووەمی ڤاتیکان لە دیارترین کاندیدەکانە بۆ شوێنگرتنەوەی پاپا فرانسیس، هەروەها ١٠ کەسی دیکە بۆ بوون بە پاپا گفتوگۆیان لەبارەوە دەکرێت.

بەپێی یاساكانی ڤاتیكان، ئەو كاردیناڵانەی لە رۆژی دەنگداندا ئامادە دەبن، لە كڵێسای سیستین ناتوانن دەستیان بە مۆبایل و جیهانی دەرەوە بگات.

كاردیناڵەكان چەندین كۆبوونەوە دەكەن و لە بەیانیدا دوو جار دەنگ دەدەن و دوای نیوەڕۆش دوو جاری دیکە دەنگ دەدەن، هەر كاتێكیش پاپای نوێ هەڵبژێردرا، بە دووكەڵێكی سپی كە لە دووكەڵكێشی كڵێسای سیستینەوە دێتە دەرەوە، جیهان لە هەڵبژاردنی پاپای نوێ ئاگادار دەكرێتەوە .

كێبركێكەش لە نێوان پێنج كاردیناڵدایە كە ركابەری دەكەن بۆ شوێنگرتنەوەی پاپا فرەنسیس و بوون بە پاپا



;