د. سەیف بەدر، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی عێراق رایگەیاند، لە سەرەتای ئەم ساڵەوە 54 تووشبووی تای خوێنبەربوون لە عێراق تۆمار کراون، کە 8یان مردوون و زۆرترین تووشبوو لە پارێزگای زیقار تۆمار کراون، کە 17 تووشبووە، زۆرترین مردنیش لە کەرکووکە.
هاوکات، سامان یابە، وتەبێژی تەندروستیی کەرکووک، رایگەیاند، ئەم ساڵ لە کەرکووک 5 تووشبووی تای خوێنبەربوون تۆمار کراون، کە چواریان مردوون و ئەوەی دیکەش چاک بووەتەوە، هیچ تووشبوویەکی نوێش تۆمار نەکراوە.
پەتای تای خوێنبەربوون پەتایەکی ڤایرۆسییە، گواستراوەیە و بەهۆی ئاژەڵ و مێش و مەگەزەوە بۆ مرۆڤ دەگوازرێتەوە، کە لەنێوان مرۆڤەکانیشدا درمە و دەگوازرێتەوە.