Apora Logo

رووسیا: گەڕاندنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ ئەمریکا کارێکی ئاسان نییە

رووسیا: گەڕاندنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ ئەمریکا کارێکی ئاسان نییە

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا ڕایگەیاندِ، گەڕاندنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان ئەمریکا و ڕووسیا کارێکی ئاسان نییە، بەڵام هەوڵەکان لە چەند بەرەیەکدا بەردەوامن.

7/5/2025

ڕۆژی چوارشەممە 7ی ئایار ماریا زاخارۆڤ گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی رووسیا لە لێدوانێکدا کە ئاژانسی هەواڵی تاس بڵاویکردەوە دەڵێت، "پەیوەندییەکان دەگەڕێنرێنەوە، بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە بەتەواوی پچڕاون، بە دڵنیاییەوە کارێکی ئاسان نییە، بەڵام بەدرێژایی چەند هێڵێک بەرەوپێش دەچێت".


زاخارۆڤا درێژەی بە قسەکانی دا و گوتی: "وەک دەبینن ئەمانە پەیوەندین، لەوانەش ڕاوێژکاری نێوان دیپلۆماتکاران. سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی ڕووسیا و مارکۆ ڕوبیو هاوتا ئەمریکییەکەی تۆنەکەیان داناوە".


ئاماژەی بەوەشکردووە، "پەیوەندی لە شوێنێکدا هەیە، مەبەستم ئەوەیە پەیوەندییەکان لە شوێنێکدا ڕوودەدەن، لەنێویاندا لە دەرەوەی وڵات، بەرەو نوێنەرانی هەردوو وڵات، هەروەها سیناتۆرەکانمان پەیوەندی لەگەڵ هاوتا ئەمریکییەکانیاندا دەکەن".


ئاماژەی بەوەشکردووە، "لە ئێستادا کار لەسەر باشترکردن یان گەڕانەوە بۆ جۆرێک لە ئاسایی یان هەندێک لایەنی ئەوە دەکەین لە چالاکییەکانی باڵیۆزخانەکانماندا و نازانم چۆن باسی ئەوە بکەم".


دۆناڵد ترەمپ ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە کۆتایی مانگی ڕابردوودا ڕایگەیاندبوو، ڕووسیا "ئیمتیازێکی گەورەی" داوە بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕی ئۆکرانیا بە ڕاگرتنی پێشڕەوییەکانی بۆ سەر تەواوی ئەو وڵاتە.


ترەمپ جەختی لەوە کردەوە کە "ڕووسیا بەربەست نییە لەبەردەم ڕێککەوتنی ئاگربەست لە ئۆکرانیا "، ئاماژەی بەوەشکرد کە پێشبینی دەکات مۆسکۆ و کیێڤ و برۆکسل مەرجەکانی یەکلاییکردنەوەی ئۆکرانیا قبوڵ بکەن.


لە میانی کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی نەرویج لە کۆشکی سپی، ترەمپ وتی، کاتێک پرسیاری ئەوەی لێکرا کە ئایا ڕووسیا و ئۆکرانیا و ئەوروپا مەرجەکانی ڕێککەوتنەکە قبوڵ دەکەن، "پێموایە وا، بەڵێ. پێموایە دەیکەن. پێموایە بەم زووانە ئەم کارە ئەنجامدەدەین".


ترەمپ جەختی لەوەش کردەوە کە ئەستەم دەبێت بۆ کیێڤ کە کریم "بگرێتەوە" کە بە بێ ئەوەی یەک فەقەش کرایە دەست ڕووسیا.


;