Apora Logo

سبەی ئەنجومەنی وەزیران کۆدەبێتەوە و تاوتوێی مووچەش دەکات

سبەی ئەنجومەنی وەزیران کۆدەبێتەوە و تاوتوێی مووچەش دەکات

ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە و بابەتەکانی مووچە، پڕۆژەی رووناکی و راسپاردنی وەزارەتەکان و لایەنەکان بۆ هەماهەنگی و هاریکاریی دەستەی وردبینی هەردوو دیوانی چاودێریی دارایی فیدراڵ و هەرێمی کوردستان لە بەرنامەی کاردایە.

6/5/2025

بەپێی کارنامەی کۆبوونەوەی ئاسایی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، رۆژی چوارشەممە ٧ ئایاری 2025 کاتژمێر ١٠ی سەلەبەیانی  ئەنجوومەنەکە بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیران و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران کۆدەبێتەوە.

وەک لە کارنامەکەدا هاتووە، کۆبوونەوەکە سێ تەوەری سەرەکی لەخۆ دەگرێت.

تەوەری یەکەم تایبەت دەبێت بە گفتوگۆکردن لەبارەی رەشنووسی بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران سەبارەت بە پڕۆژەی رووناکی و دەستەبەرکردنی کارەبای 24 کاتژمێری بۆ هاوبەشانی تۆڕی کارەبای نیشتمانی.

تەوەری دووەمی کۆبوونەوەکە تایبەت دەبێت بە پرسی مووچە، کە لە کارنامەکەدا هاتووە، بەدواداچوونی خەرجکردنی مووچەی مانگی نیسانی 2025ـی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەکرێت و ئەم بابەتە لەلایەن وەزیری داراییەوە بۆ ئەنجوومەن دەخرێتەڕوو.

لە کارنامەکەدا هاتووە تەوەری سێیەم تایبەت دەبێت بە راسپاردنی وەزارەتەکان و لایەنەکانی نەبەستراو بە وەزارەت لەلایەن ئەنجوومەنی وەزیران بۆ هەماهەنگی و هاریکاری دەستەی هاوبەشی وردبینی هەردوو دیوانی چاودێری دارایی فیدراڵ و هەرێمی کوردستان، کە ئێستا سەرقاڵی ئامادەکردنی رەشنووسی راپۆرتی هاوبەشن لەسەر وردبینی دارایی هەرێمی کوردستان لە 1-1-2025 تاوەکو 31-12-2025.

;