Apora Logo

یەکشەممە گەڕێکی تری دانوستانەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا بەڕێوە دەچێت

 یەکشەممە گەڕێکی تری دانوستانەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا بەڕێوە دەچێت

بەرپرسێکی باڵای ئێران ڕایگەیاند، گەڕی چوارەمی دانوستانی ناڕاستەوخۆی ئەمەریکا و ئێران، ڕۆژی یەکشەممەی داهاتوو لە شاری مەسقەت بەڕێوە دەچێت.

6/5/2025

بەرپرسێکی باڵای ئێران ڕایگەیاند، گەڕی چوارەمی دانوستانی ناڕاستەوخۆی ئەمەریکا و ئێران، ڕۆژی یەکشەممەی داهاتوو لە شاری مەسقەت بەڕێوە دەچێت.


ماڵپەڕی ‘نور نیوز’ کە سەر بە ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێرانە، لە زاری بەرپرسێکەوە بڵاوی کردووەتەوە، گەڕی چوارەمی دانوستانی ناڕاستەوخۆی نێوان کۆماری ئیسلامیی ئێران و ئەمەریکا لە ڕۆژی یەکشەممەی داهاتوو لە شاری مەسقەت بەڕێوە دەچێت.


ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەش کردووە، ئەم گەڕە درێژەپێدەری سێ گەڕەکەی پێشووە، بەتایبەتی کە دانوستانەکان قۆناغی باشیان بڕیووە، هەروەها تیشک خراوەتە سەر پرسە مرۆییەکان، بەڵام هەندێک نیگەرانی لێکەوتووەتەوە.


هەر لەو چوارچێوەیەدا، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا، نیازی خۆی بۆ دەستپێکردنی گەشتێکی ناوچەیی ڕاگەیاند کە ‘سعوودیە، ئیمارات، قەتەر و چەند وڵاتێکی دیکە لەخۆدەگرێت.

عەممان ، کە میوانداریی ئەم گەڕە نوێیەی دانوستانەکە دەکات، وەک ناوبژیوانێکی جێی متمانە لە کەناڵەکانی دیالۆگی نێوان تاران و واشنتن سەیر دەکرێت.


;