لەئەنجامی هێرشە بەردەوامەكانی حوسییەكانی یەمەن بۆ سەر ئیسرائیل، بەتایبەت لە دوای ئەوەی رۆژی یەکشەممە موشەكێكییان ئاڕاستەی فڕۆكەخانەی تەلئەبیب كرد و بەهۆیەوە چەند كەسێك برینداربون، وەزیری بەرگری ئیسرائیل بەڵێندا؛ وەڵامێكی بەهێزیان دەدەنەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە میدیاکانی یەمەن بڵاویانکردەوە، لە ئێستادا فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سەنعا لە پایتەختی یەمەن بە چڕی لەلایەن فڕۆکەکانی ئیسرائیلەوە بۆردومان دەکرێت، ئەمەش لە دوای ئەوە دێت، پێشتر سوپای ئیسرائیل هۆشداری دابو بە چۆڵکردنی فڕۆکەخانەکە و چواردەوری وەک ئامادەکارییەک بۆ بۆردومانکردنی.
سوپای ئسیرائیلیش بڵاویکردوەتەوە کە وێستگەی کارەبا و کارگەیەکی کۆنکرێتیان لە سەنعەیا پایتەیخی یەمەن کردوەتە ئامانج و میدیاکانی نزیک لە حوسییەکانیش دەڵێن؛ هێرشەکانی ئەمەریکا و ئیسرائیل ناوچەی عەتانیان لە باشوری و ڕۆژئاوای شاری سەنعا کردوەتە ئامانج.
پێش ئەم بۆردومانەی ئیسرائیل، سوپای وڵاتەکە لە بەیاننامەیەکدا رایگەیانادو بو کە نەخشەی ئەو شوێنانەی لەگەڵدایە بۆردومانی دەکات؛ هۆشدارییەکی بەپەلە بۆ هەمو ئەوانەی لە ناوچەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سەنعادان دەرکرد و داوای کردبو دەستبەجێ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سەنعا چۆڵ بکەن و لە ئەگەری چۆڵنەکردن و دورنەکەوتنەوە لە ناوچەکە، دەکەونە مەترسییەوە.
پێشتریش ڕادیۆی سوپای ئیسرائیل بڵاویکردەوە کە "پێشبینی دەکرێت ئیسرائیل هێرش بکاتە سەر یەمەن و بۆ یەکەمجاریش لەدوای سەرهەڵدانی جەنگەوە هێرش بکاتە سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سەنعا