نەخۆشیەكە كە بۆری هەوا تەسك دەبێتەوە بەهۆی هەوكردنی درێژخایەنی سیەكان و بۆری هەوا كە هەستەوەری و حەساسیەت یەكێكە لە گرنگترین هۆكارەكانی، ئەمەش دەببێتە هۆی چەند نیشانەیەك وەكــــــــو كۆكینی ناو بەناو یان درێژخایەن، هەناسە تەنگی، سیخە سیخ لە سنگ و سنگ كوشران.
دەست نیشان دەكرێت بەهۆی پشكنینی فرمانی سییەكان (spirometry).
یەكێكە لە باوترین ئەو نەخۆشیانەی ڕێڕەوی هەناسەیە كە ناگوازرێتەوە لە كەسێكەوە بۆ كەسێكی تر.
نزیكەی (300) ملیۆن كەس لە جیهاندا تووشی بوونەو بەنزیكەی نیو ملیۆن كەس ساڵانە بەهۆی ڕەبۆ وە دەمرن لە جیهاندا.
دەتوانرێت ڕەبۆ بە باشی كۆنترۆڵ بكرێت و ژیانێكی ئاسایی بژیت ئەگەر بەدروستی دەست نیشان بكرێت و چارەسەر وەربگرێت بەتایبەتی وەرگرتنی پەمپی ڕەبۆ یان دەرزی بایۆلۆژی كە گۆڕانكارییەكی سەرەكی دەكات لە چاك بوونەوەی ڕەبۆ.