ئەمڕۆ سێشەممە 6ی ئایاری 2025، پزیشکانی ناڕازی هەولێر لە بەردەم وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان گردبوونەوە.
نوێنەری پزیشکانی ناڕازی هەولێر لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا کە پەیامنێری #ئاپۆڕانیوز ئامادەی بوو بەیاننامەی دەستەی پزیشکانی دانەمەزراوی خوێندەوە و رایگەیاند، "داواکاری و پێشنیازەکانمان لەلایەن بەرپرسانی وەزارەتی تەندروستییەوە پشتگوێ خراوە و شاردراونەتەوە".
ئاماژەی بەوەکرد، "ئەمڕۆ پزیشکانی کوردستان بە هەستی بەرپرسیارێتییەوە هاتوون داواکاری و ناڕەزایەتییەکانیان بگەیەنن لەپێناو چارەسەرکردنی کێشەکان".
نوێنەری پزیشکانی ناڕازی وتی، "بۆ باشترکردنی کەرتی تەندروستیی هەمیشە خزمەت دەکەین، تاوەکو چارەسەری کێشەکان لە خۆپیشاندەکان بەردەوام دەبین