ده‌سته‌ی گشتی كه‌شناسی عێراق ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه، واده‌ی كۆتایی هاتنی شه‌پۆلی خۆڵبارینی راگه‌یاند كه له به‌یانی ئه‌مڕۆوه زۆربه‌ی ناوچه‌كانی عێراق و هه‌رێمی كوردستانی گرتۆته‌وه و به‌پێی پێشبینیەکەش، له سبه‌ی سێشه‌ممه‌وه قۆناغ به قۆناغ شه‌پۆله‌كه كۆتایی دێت.
ده‌سته‌ی گشتی كه‌شناسی له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، "به‌رزبونه‌وه‌یه‌كی ڕێژه‌یی له ڕوی بینین و خۆڵبارینێكی ڕون له زۆرێك له ناوچه‌كانی شاره‌كاندا هه‌یه، ئه‌و شه‌پۆله‌ش به‌ره‌و ڕۆژهه‌ڵات و باكوری ڕۆژهه‌ڵات ده‌ڕوات، ده‌گاته هه‌ندێك ناوچه‌ی باشور، به چڕییه‌كی جیاوازه‌وه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "پێشبینی ده‌كرێت چڕی تۆز و خۆڵ له كاتژمێره‌كانی شه‌ودا ورده ورده كه‌مببێته‌وه، له‌كاتێكدا سبه‌ی سێشه‌ممه هه‌ندێك تۆزی درێژخایه‌ن له به‌رگه‌هه‌واوه ده‌مێنێته‌وه، به‌تایبه‌تی له ناوچه‌كانی باكور و ڕۆژهه‌ڵاتی وڵات، پاشانیش ورده ورده به‌ره‌و كۆتایی ده‌ڕوات".
ئه‌وه‌شیخسته‌ڕو، "پێشبینیده‌كرێت ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له پارێزگاكانی سه‌ڵاحه‌دین، كه‌ركوك، نه‌ینه‌وا و هه‌ولێر باران ببارێت، له‌گه‌ڵ هه‌ندێك بارانبارینی به‌خوڕ و بای چالاك".