وەزاەتی تەندروستی هۆشداری دەداتە بەشێک لەو ژنە دووگیانانەی کە پێش کاتی ئاسایی نەشتەرگەری منداڵبوون دەکەن بۆ ئەوەی لە بەروارێکی جوان منداڵەکەیان لە دایک ببێت، دەشڵێت؛ بەهەموو شێوەیەک ئەو دیاردەیە قەدەغەیە.
سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، سەرجەم نەخۆشخانە گشتی و تایبەتەکان ئاگادارکراونەتەوە، کە نابێت بەهیچ شێوەیەک نەشتەرگەری بۆ ئەو ئافرەتانەی دووگیانن بکرێت، کە نیازیانە لە بەروارێک جوان، لە دایکبوونی منداڵەکانیان بە نەشتەرگەریی پێش کاتی لەدایکبوون بخەن.
ئاماژەی بەوەکردووە، بەراورد بە ساڵانی ڕابردوو ئەم دیاردەیە کەمبووەتەوە، وەزارەتی تەندروستیش هەموو ڕێککارێک دەگرێتەبەر بۆ ئەوەی ڕێگەنەدرێت ژیانی کۆرپەلە بخرێتە مەترسییەوە، هەربۆیە پێش نەشتەرگەریی ئافرەتی دووگیان پێویستە بەڵگەنامەی زانستی هەبێت، کە بسەڵمێنیت کاتی لەدایکبوونی کۆرپەکەی هاتووە.
ئەمە لەكاتێكدایە كە زۆرێک لە ئافرەتانی دووگیان بە نەشتەرگەری وادەی لەدایکبوونی کۆرپەلەکانیان پێش دەخەن بۆ ئەوەی لە بەروارێکی جوانی وەک ئەمڕۆ دووشەممە 5-5-2025 منداڵیان ببێت.