بەرپرسێکی باڵای ئیسرائیل بە ئاژانسی فرانس پرێسی راگەیاندوە، کابینەی ئەمنی ئیسرائیل لە یەک شەودا پلانی فراوانکردنی ئۆپەراسیۆنەکانی لە کەرتی غەززە پەسەندکردوە، لەوانە کۆنتڕۆڵکردنی تەواوەتی کەرتەکە و هاندانی دانیشتوانی کەرتەکە بۆ کۆچکردن و بەجێهێشتنی ناوچەکە.
ئاماژەی بەوەشکردوە، پلانەکە بریتی دەبێت لە داگیرکردنی تەواوەتی کەرتی غەززە و کۆنتڕۆڵکردنی خاکەکە و دانیشتوانی غەززە بۆ باشور و پاراستنیان.
وتوشیەتی: بنیامین ناتانیاهو سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل بەردەوامە لە پەرەپێدانی پلانەکەی دۆناڵد ترەمپ بۆ کۆچی خۆبەخشانەی دانیشتوانی کەرتی غەززە.