Apora Logo

پلانە نوێیەکەی ترەمپ بۆ "رزگارکردنی هۆلیوود".

پلانە نوێیەکەی ترەمپ بۆ "رزگارکردنی هۆلیوود".

.سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، سەپاندنی باجی 100% لەسەر هەمو ئەو فیلمانەی لە دەرەوەی ئەمەریکا بەرهەم دەهێنرێن راگەیاند

5/5/2025

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، باجی 100% بەسەر هەموو ئەو فیلمانەی لەدەرەوەی ئەمریکا بەرهەمدەهێنرێن، ڕایگەیاندووە، پیشەسازی فیلمی ئەمریکی "زۆر بەخێرایی دەمرێت" بەهۆی ئەو سوودانەی وڵاتانی دیکە پێشکەشی دەکەن بۆ ڕاکێشانی سینەماکارانی ئەمریکی. 


 ترەمپ ئاماژەی بەوەشکرد، دەسەڵاتی بە دەزگا پەیوەندیدارەکانی حکومەتی ئەمریکا داوە، وەک وەزارەتی بازرگانی، دەستبەجێ دەست بە پرۆسەی سەپاندنی باجی 100% لەسەر هەموو ئەو فیلمانە بکەن کە لە دەرەوەی وڵات بەرهەم دەهێنرێن و دواتر دەنێردرێت بۆ ئەمریکا.


لە مانگی یەکی ساڵی ڕابردوودا ترەمپ سێ ئەستێرەی دێرینی هۆلیوودی دەستنیشانکرد - جۆن ڤۆیت، سیلڤێستەر ستاڵۆن و مێل گیبسۆن - بۆ ئەوەی هۆلیوود بگەڕێننەوە بۆ "شوێنێکی گەورەتر و باشتر و بەهێزتر لە جاران".


بەرهەمهێنانی تەلەفزیۆنی و فیلم ساڵانێکە لە هۆلیووددا ئامادەنەبووە، گواستنەوەیان بۆ ئەو شوێنانە کردووە کە هاندانیان بۆ باج هەیە، ئەمەش وایکردووە کارەکە کەمتر گران بێت.


بەپێی ئامارەکانی "فیلم ئێڵ ئەی" کە ڕێکخراوێکی قازانج نەویستە و بەدواداچوون بۆ بەرهەمهێنانی فیلمی ناوچەکە دەکات، بەرهەمهێنانی تەلەفزیۆنی و فیلم لە لۆس ئەنجلۆس لە ماوەی دە ساڵی ڕابردوودا نزیکەی لەسەدا ٤٠ دابەزیوە.

;