ئەمڕۆ دووشەممە 5ی ئایار، ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق كۆدەبێتەوە و خوێندنەوە و دەنگدان بۆ 14 پرۆژە یاسا دەكات، بەگوێرەی كارنامەی دانیشتنەکەی ئەمڕۆ، خوێندنەوەی یەكەم بۆ هەمواری یەكەمی یاسای پاراستنی مامۆستا و سەرپەرشتیار و رێبەرانی پەروەردەیی دەكرێت.
هاوکات، خوێندنەوەی دووەمیش بۆ پێشنیازە یاسای باشتركردنی ژینگە و پێشنیازی هەمواری یاسای ئەنجوومەنی نوێنەران دەكرێت.
هەر بەگوێرەی كارنامەی دانیشتنی دووسبەی سبەی سێ شەممە خوێندەوەی دووەم بۆ پێشنیازە یاسای هەمواری یەكەمی یاسای دەستە نیشتمانییەكان بۆ چاودێریی ئەتۆمی و تیشكدانەوە و كیمیایی و بایۆلۆجی دەكرێت.
لە كارنامەكەدا خوێندنەوەی دووەم بۆ پرۆژە یاسای بە ئەندامبوونی عێراق لە رێككەوتنامەی پاراستنی ماددە ئەتۆمییەكان جێگیركراوە و خوێندەوەی دووەمیش بۆ هەمواری سێیەمی یاسای قەرەبوی ئەو كەسانە دەكرێت كە بەشێكی جەستەیان لە دەرئەنجامی سیاسیەتەكانی رژێمی بەعس لە دەستداوە.