پەرلەمانتارێكی کورد لە پەرلەمانی عێراق رایدەگەیەنێت" لە بودجەی عێراقدا ناتوانرێت مووچەی هیچ فەرمانبەرێک زیادبکرێت".
جەمال کۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند" ئەنجومەنی وەزیران باسی پرسی زیادکردنی مووچەی فەرمانبەرانی نەکردووە و تائێستا هیچ ڕەشنووسێک لەو بارەیەوە ئاراستەی پەرلەمان نەکراوە".
وتیشی،"چوار ملیۆن و ٧٠٠ هەزار فەرمانبەر هەیە، هەر زیادکردنێک بۆ مووچەکانیان، فشارێکی زۆر لەسەر بودجە دروست دەکات، بۆیە لە بودجەدا جێگەی زیادکردنی تەنانەت ١٠ هەزار دیناریش بۆ مووچەی یەک فەرمانبەر نییە".
ئەوەش لە کاتێکدایە کە سەرەرای ئەوەی چوار ڕۆژ لە مانگی پێنج تێدەپەڕێت، بەڵام تا ئێستا مووچەی مانگی چواری فەرمانبەرانی هەرێم دابەش نەکراوە.