ئەنجومەنی دادوەری فەرمانێک دەردەکات سەبارەت بە زیادەڕەوی لە مارەیی هاوسەرگیری (بەڵگەنامە)
ئەنجومەنی باڵای دادوەڕی بڕیارێکی ئاڕاستەی سەڕجەم دادگاکان کرد، ئەمڕۆ یەکشەممە٤ ی نیسانی ٢٠٢٥، ئەو مامەڵەهاوسەڕگیرییانەی کەمارەی زۆریان لەسەڕە، و گومانی سپیکردنەوەی پارەیان لێ دەکرێت، دەبێت سەردانی فەڕمانگەی بەڕەنگاربوونەوەی سپیکردنەوەی پارەبکەن بۆ لێکۆڵینەوە لەسەڕچاوە و شەڕعییەتییان.
هەروەها دەسەڵاتی دادوەری ڕێنمایی داوە، لە فەرمانگەیەکدا بۆ دادگاکان کە بە بەغدا تودەی گەیشتووە، کە هەردوو لایەنی "گرێبەستی هاوسەرگیری ساختە، کە مارەیی زۆر گەورەی لەخۆگرتبوو"، ئاراستەی فەرمانگەی بەرەنگاربوونەوەی سپیکردنەوەی پارە بکرێن.
هەروەها لە نوسراوەکەدا هاتوە کە ئەو گرێبەستە هاوسەرگیریانەی کەوا مارەیی زۆری تێدایە جا چ بە بڕە پارەی نەخت بێت یان شتێکی تری دیاری کراو ئەوا دادگای ناوبراو داوای رون کردنەوەی سەرچاوەی ئەو بڕە مارەییە دەکات