بڕیارە سبەی دووشەممە، ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆببێتەوە و چەند یاسایەک خوێندنەوەیان بۆ دەکرێت
بەپێی خشتەی دانیشتنەكانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لە بڕگەی یەكەمی دانیشتنەكەدا، دەنگ لەسەر پێشنیازی هەمواری یاسای هاوسەنگكردنی بڕوانامە باڵاكانی عەرەبی و ئەوروپی دەدرێت
بەپێی خشتەکە، لە دانیشتنەكەدا خوێندنەوەی یەكەم بۆ هەمواری یاسای پاراستنی مامۆستایان و فەرمانبەرانی کەرتی پەروەردە دەكرێت و هاوکات، خوێندنەوە بۆ هەمواری یاسای پەروەردە، ژمارە 22 دەكرێت
لە بەشێکی دیکەی دانیشتنەکەدا، خوێندنەوەی دووەم بۆ یاسای پاراستنی ژینگە دەكرێت و لە کۆتاییشدا، خوێندنەوە بۆ راپۆرتی هەمواركردنەوەی یاسای پەیڕەوی ناوخۆی ئەنجومەنی نوێنەران دەكرێت