Apora Logo

بەرشەلۆنە بە زەحمەت و بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر شکستی بە بەلەد وەلید هێنا

بەرشەلۆنە بە زەحمەت و بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر شکستی بە بەلەد وەلید هێنا

بەرشەلۆنە بە زەحمەت و بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر شکستی بە بەلەد وەلید هێنا

4/5/2025

لە یارییەکی هەفتەی 34ی خولی ئیسپانیا، یانەی بەرشەلۆنەی پێشەنگ لە دەرەوەی یاریگای خۆی بووە میوانی بەلەد وەلید کە دابەزینی بۆ خولی پلە دوو مسۆگەر کردووە.

تایمی یەکەم، دوور لە چاوەڕوانییەکان بلاوگرانا گۆڵی یەکەمی لە خولەکی پێنج لە رێگەی یاریزان ئیڤان سانچێژ لێ تۆمارکرا، نیوەی یەکەمیش بەو ئەنجامە مایەوە، سەرەڕای ئەوەی لامین یامال لە خولەکی 38 بەهۆی پێکانی دانی رۆدریگێز هاتە نێو یاریگا.

لە تایمی دووەم، فلێک چەند گۆرانکارییەکی ئەنجامدا، ئەو گۆرانکاریانەش ریتمی یارییەکەیان گۆڕی و لە خولەکەکانی 54 و 60 یانە کەتەلۆنییەکە دوو گۆڵی لە رێگەی فێرمین و رافینیا تۆمارکرد و ئەنجامەکەی پێچەوانە کردەوە.

سەرەنجام یارییەکە بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە سودی بەرشەلۆنە کۆتایی هات، بەم ئەنجامە بلاوگرانا بە کۆکردنەوەی 79 خاڵ لە پێشەنگ دەبیندرێت.


;