Apora Logo

وەزیری بەرگریی ئەمریکا سەردانی ئیسرائیل دەکات

وەزیری بەرگریی ئەمریکا سەردانی ئیسرائیل دەکات

پێت هێگسێت، وەزیری بەرگریی ئەمریکا بە نیازە 12ی ئایار سەردانی ئیسرائیل بکات

4/5/2025

ئاژانسی ئەکسیۆس رایگەیاند، “پێت هێگسێت، وەزیری بەرگریی ئەمریکا بە نیازە 12ی ئایار سەردانی ئیسرائیل بکات، ئەمەش پێش گەشتەکەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکایە بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.”

باسی لەوەشکردووە، هێگسێت لەگەڵ هاوتا ئیسرائیلییەکەی، یسرائیل کاتز، هەروەها ناتانیاهۆ کۆدەبێتەوە، ئەمەش یەکەم سەردانی وەزیری نوێی بەرگری ئەمریکا دەبێت بۆ ئیسرائیل لە دوای دەستبەکاربوونییەوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، هەرچەندە پەیوەندییەکانی نێوان واشنتن و ئیسرائیل لەسەر چۆنێتی مامەڵەکردن لەگەڵ ئێران، تا ڕادەیەک ئاڵۆزی تێکەوتووە، بەڵام ئیسرائیل سوورە لەسەر بژاردەی سەربازی و لێدان لە دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران

راشیگەیاند، دواتر وەزیری بەرگریی ئەمریکا سەردانی سعودیە دەکات بۆ بەشداریکردن لە سەردانەکەی ترەمپ بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.


;