سەرەڕای داواكاری بەغداد بۆ دەرهێنانی لە لیستەكە، جارێكی دیكە واشنتۆن داوا لە هاووڵاتییانی وڵاتەكەی دەكات گەشت بۆ عیراق نەكەن.
رۆژنامەی واشنتۆن پۆست بڵاویكردەوە، رۆژی یەكشەممە ئیدارەی ئەمریكا لیستی هۆشداری گەشتی هاووڵاتییانی وڵاتەكەی نوێكردووەتەوە و دوو وڵاتی نوێی بۆ زیادكردووە كە ئەوانیش كۆریای باكور و بوركینا فاسۆن، بەوەش لیستی ئەو وڵاتانەی كە هۆشداری دراوە لە گەشتنەكردن بۆیان گەیشتوەتە 21 وڵات.
هەر بەپێی زانیارییەكانی ئەو رۆژنامەیە، لە لیستەكەدا عیراق هەر وەك خۆی ماوەتەوە، ئەمەش دوای ئەو هەواڵانەی باس لەوە دەكەن كە فوئاد حسێن وەزیری دەرەوە لە گەشتەكەیدا بۆ واشنتۆن، پرسی هۆشداری گەشتی هاووڵاتیانی ئەمریكای بۆ عیراق و كاریگەرییەكانی لەسەر ڕاكێشانی وەبەرهێنەرانی ئەمریكی ورووژاندوە و داوای لێكردون كە بەغداد لەو لیستە دەربهێنن.