هێزەکانی سوریای دیموکرات هه‌سه‌ده دەستگیرکردنی سەرکردەیەکی داعشی لە گوندەکانی ڕۆژهەڵاتی دێرەزوررایدەگەیێنێت،هەروەها ده‌ست به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیدا گیرا.
هێزەکانی سوریای دیموکرات هه‌سه‌ده لە بەیاننامەیەکدا باسی له‌وه‌كردوه، تیمەکانی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی هێزەکانی سوریای دیموکرات بە پاڵپشتی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنی تایبەت و وردیان ئەنجامدا کە ئامانج لێی دەستگیرکردنی سەرکردەیەکی مەترسیداری داعش بو.
ئاماژەی بەوەشکرد، شوێنی حەمود عەبدوڵا ئەلخەتیب، سەرکردەی داعش کە نازناوی ئەبو زەکەریای هه‌یه دیاریكراو دوای ئەوەی هێزەکانمان زانیاری هەواڵگری وردیان دەستکەوت و چاودێری جوڵەکانیان کرد و توانیمان شوێنەکەی دیاریبکەن، گەمارۆی بده‌ین و دەستگیری بكه‌ین.
هاوکات، هێزەکانیان دەستیان بەسەر بڕێکی زۆر چەک و تەقەمەنیدا گرتوه كه له شوێنی نیشته‌جێبونی ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ی داعش بوه.