پەیامی بەرێز ئۆجالان بۆ سری سورەیا ئۆندەر :
کۆچی دوایی سری سورەیا ئۆندەری ئازیزمان خەمێکی قوڵی بە دڵماندا هێنا. کەسێکی زۆر بەنرخ بوو، کوڕی ڕاستەقینەی گەل بوو. ناوچەی ئەنادۆڵ و تورکمان کەسێکی گەورەی لەدەستدا، هەموو پێکهاتەکان و گەلانی جوگرافیاکەمان هەڤاڵێکی گەورەیان لەدەستدا. ڕێزێکی زۆرم بۆ یادگاریەکانی هەیە. لە ٢٧ی شوباتدا، لە دوایین کۆبوونەوەماندا، دوا ڕستەی بە دەستنوس نوسیی پێی وتم کە دەمەوێت خودی خۆم بیخوێنمەوە . کۆشش و ماندووبوونێکی لەبیرنەکراوی هەبوو بۆ پێکەوە ژیانی ئاشتیانە. شارەزایییەکی وەستایی هەبوو لە گۆڕینی هەموو نەرێنییەکان بۆ ئەرێنی. شوناسێکی ڕاستەقینەی ئاشتی و کولتووری ئاشتی بوو.
ئەو زۆر باش دەیزانی کە ئاشتی و پرۆسەی ئاشتی سوودی بۆ هەموومان دەبێت و ئەمەش حەسرەتی گەورەی ئەو بوو. ئەم هیوایە هەرگیز ناتوانرێت بە تەواوەتی بمێنێتەوە. ئەوەی بۆ هەموومان گرنگە، هەڵگرتنی ئەم ڕۆحە بەرەو ئاشتی و تاجی سەری بە ناوی سری سورەیا ئۆندەر.
جارێکی تر پەرۆشی هەمیشەیی خۆم بۆ یادی تۆ دەرئەبڕم؛ پرسە و سەرەخۆشی خۆم ئاراستەی خانەوادە بەنرخەکەی و دۆستان و ئازیزان و هەموو گەلەکەمان دەکەم.
پرسە و سەرەخۆشیم بۆ هەموو لایەکمان.
عەبدوڵڵا ئۆجەلان