Apora Logo

هۆشداری تەقینەوەیەکی هاوشێوەی ئەتۆمی لە ئەستەنبوڵ دەدرێت

هۆشداری تەقینەوەیەکی هاوشێوەی ئەتۆمی لە ئەستەنبوڵ دەدرێت

ئەندازیارێكی تورك هۆشداری دەدات لە تەقینەوەی كۆگایەكی هەڵگرتنی غاز لە دەریای مەڕمەڕەو دەڵێت، هێندەی بۆمبێكی ئەتۆمی زیان بە ئەستەنبوڵ دەگەیەنێت.

3/5/2025

ئەندازیارێكی تورك هۆشداری دەدات لە تەقینەوەی كۆگایەكی هەڵگرتنی غاز لە دەریای مەڕمەڕەو دەڵێت، هێندەی بۆمبێكی ئەتۆمی زیان بە ئەستەنبوڵ دەگەیەنێت.


لەدوای بومەلەرزەكەی 23ی مانگی رابردوو لە دەریای مەڕمەڕەی توركیا، پسپۆڕان و ئەندازیارانی توركیا هۆشداری دەدەنە حكومەتی وڵاتەكەیان بۆ گواستنەوەی ئەو كۆگا غازەی كە لەناو دەریاكە جێگیر كراوە لە نزیك ئەستەنبوڵ.


ئەم دامەزراوە ژێر دەریاییە كە غازی سروشتی هاوردەكراو لە مانگەكانی هاویندا كۆدەكاتەوەو لە زستاندا بەسەر ئەستەنبوڵدا دابەشی دەكات، بەپێی زانیارییە جیۆلۆجییەكان، كەوتووەتەسەر هێڵێكی چالاكی بومەلەرزە، بەتایبەت دوای بومەلەرزە بەهێزەكەی ئەم دواییە بەگوڕی 6.2 پلە بەپێوەری رێختەر.


لەوبارەیەوە گۆشار بویوك ئەندازیار لە كۆگا غازییەكە رایگەیاندووە، دامەزراوەكە هێندەی بۆمبێكی ئەتۆمی مەترسیدارە بۆ ئەستەنبوڵ و لە ئەگەری هەر بومەلەرزەیەكی تردا، بەهۆی فشار و پاڵەپەستۆی دەریاوە دەتەقێتەوە.


;