Apora Logo

زانیاری سەبارەت بە مووچەی مانگی ٤

زانیاری سەبارەت بە مووچەی مانگی ٤

سەرچاوەیەکی ئاگادار ئاشکرای کرد، ئەمڕۆ شەممە (٣ی ئایاری ٢٠٢٥)، پرۆسەی وردبینی لە لیستی مووچەی فەرمانبەران لە هەرێمی کوردستان بۆ مانگی نیسانی ڕابردوو تەواوبووە.

3/5/2025

سەرچاوەیەکی ئاگادار ئاشکرای کرد، ئەمڕۆ شەممە (٣ی ئایاری ٢٠٢٥)، پرۆسەی وردبینی لە لیستی مووچەی فەرمانبەران لە هەرێمی کوردستان بۆ مانگی نیسانی ڕابردوو تەواوبووە.


سەرچاوەکە بە ئاژانسی بەغداد تودەی ڕاگەیاندوە، "بەڕێوەبەرایەتی ژمێریاری و وردبینی پرۆسەکەی تەواوکردووە و چەند تێبینییەکی ئاراستەی وەزارەتی دارایی لە حکومەتی هەرێمی کوردستان کردووە، ئەو تێبینیانە تێبینیان لەخۆگرتبوو سەبارەت بەو داهاتە ناوخۆییانەی کە لەلایەن حکومەتی هەررێمەوە نێردراوە، کە بڕی 48 ملیار دینار بوو، هاوکات بەغدا داهاتی زۆر زیاتر لەو بڕە پارەیە دەخەمڵێنێت".


ئاماژەی بەوەشکرد، "کەمی زانیاری هەیە، بەغداش داوای کردووە کە هەولێر چارەسەری کۆتایی بۆ پرسی خۆجێیکردنی مووچەی فەرمانبەران(تەوتین) بۆ مانگی داهاتوو بکات، سبەی تەیف سامی وەزیری دارایی لەسەر خەرجکردنی 950 ملیار دینار بۆ هەرێم وەک مووچە بۆ مانگی نیسان واژۆ دەکات، بەمەرجێک ئەو کێشەیانەی لەگەڵ لیستی مووچەی ئەم مانگەدا هەیە چارەسەر بکرێن".


موچەی فەرمانبەران لە کوردستان بە بارمتەی ناکۆکییە سیاسی و ئیدارییەکان دەمێنێتەوە، لە کاتێکدا ڕۆژ لە دوای ڕۆژ ئازاری هاووڵاتیان خراپتر دەبێت، هیچ چارەسەرێکیش لەبەرچاو ناگیرێت. پرسی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لە کاتێکدایە کە قەیرانی دارایی و کارگێڕی ساڵانێکە، ئەم پرۆسەیە ناوبەناو ڕووبەڕووی دواکەوتن دەبێتەوە کە پەیوەندی بە ڕێکارە تەکنیکی یان کارگێڕییەکانەوە هەیە، لەوانەش وردبینی ژمێریاری و خشتەی دەوامی فەرمی


;