Apora Logo

رێكخراوی هەنگاو: تەنیا لە ماوەی یەك مانگدا 122 زیندانی لە ئێران لەسێدارەدراون كە 12ـیان کورد بوون

رێكخراوی هەنگاو: تەنیا لە ماوەی یەك مانگدا  122 زیندانی لە ئێران لەسێدارەدراون كە 12ـیان کورد بوون

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو ڕایگه‌یاند، له‌ماوه‌ یەک مانگی ڕابردودا لانیکەم 122 زیندانه‌كانی ئێران و ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان لە سێدارە دراون.

3/5/2025

رێکخراوی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە، لە مانگی نیساندا 122 کەس لە زیندانەکانی ئێران لەسێدارەدراون، بەراورد بەساڵی رابردو ئەمکاتە رێژەکە 59٪ زیادکردوە و 77 زیندانی لەسێدارەدراون.

 

ئاماژەی بەوەشکردوە، لەنێو لەسێدارەدراوەکان دوو ژن هەن کە لە زیندانەکانی مەشهەد و ئەسفەها دەستبەسەرکرابون.

 

سەبارەت بە هۆکارەکانیش، راپۆرتەکەی هەنگاو ئاشکرایکردوە، بەکارهێنان و بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەر، کوشتنی بە ئەنقەست لە دیارترین هۆکارەکانن.

 

دەشڵێت: لەو 122 کەسەی لەسێدارەدراون، تەنها سێ دۆسیەیان لە ماڵپەڕە فەرمییەکانی سەر بە دەزگای دادوەری ئێران بڵاوکراونەتەوە و حەو لەو کەسانەش بەشێوەی نهێنین و بێ ئاگاداری بنەماڵە و کەسوکارەکانیان لەسێدارە دراون.

 

رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو ئاشکراشیکردوە، 12 لەو کەسانەی لەسێدارەدراون، کوردبون.


;