ئامادەكردنی:- چیا جەمال
سەرئێشە دەشێت لە ئەنجامی زۆر حاڵەتدا ڕوبدات، ژمارەیەک سیستەمی جیاواز بۆ سەرئێشە هەیە.
هۆکارەکان:
1. کەم خەوی.
2. خواردنەوەی کحول.
3. قەلەقی و دو دڵی.
4. بەرزی پەستانی خوێن.
5. بەکارهێنانی کافاین یان واز هێنان لە کافاین.
6. هۆڕمۆن.
7. ڕێجیم کردن.
جۆرەکانی:
1. سەرئێشەی نیوەیی (شەقیقە)
ئەم سەرئێشەیە لایەکی سەرت دەگرێتەوە، لەهەمانکاتدا توشی گێژبون و دڵ تێکەڵهاتن و رشانەوە دەبیت، هەستیاریش دەبیت بەرامبەر روناکی و دەنگەکان.
2. سەرئێشەی کافایین
ئەگەر راھاتویت لەسەر خواردنەوە کافاینەکان وەک چا و قاوە، لەکاتێکی تایبەتدا لەڕۆژدا، ئەگەر لەهەمانکاتدا نەیخۆیتەوە رۆژانە، لەشت داوای کافاین دەکات و توشی سەرئێشە دەبیت.
3. سەرئێشەی سترێس (قەلەقی)
یەکێکە لە باوترین جۆرەکانی سەرئێشە، کە بەهۆی سترێس و باری دەرونی ناجێگیرەوە دروستدەبێت، ئازارەکە توشی هەردولای سەر و ناوچەوان و بەشی پشتەوەی مل و چەناگە دەبێت.
4. سەرئێشەی هۆڕمۆن
زیاتر لە ژناندا هەیە، بەهۆی گۆڕانکاری لە هۆڕمۆنەکان لە سوڕی مانگانەدا یان بەکارهێنانی حەبی مەنع، یاخود کاتی دوگیانی.
چارەسەرەکانی:
بەکار هێنانی هەندێک دەرمان لە ڕێگای دەرزی یاخود حەب.
1. پاراسیتۆمۆل.
2. ئەسپرین.
3. سەردان کردنی دکتۆر و وەرگرتنی دەرمان بەپێی جۆری سەر ئێشەکەت.