ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی، لە ڕێگەی پلاتفۆرمی ئێکسەوە ڕوونیکردەوە: "ڕووسیا بەردەوامە لە ڕەتکردنەوەی ئاگربەستێکی تەواو و هەمیشەیی. "هەموو هاوبەشەکانمان لە ئێستاوە بێزارن لەم دەستکاریکردنانەی ڕووسیا."
ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا وتی: ئێمە بەرگری لە پێگەکانمان دەکەین، و بەو پێیە مامەڵە دەکەین، جا چ لە بەرەکاندا بێت یان لە ئۆپەراسیۆنەکانماندا بۆ سەر خاکی ڕووسیا. دەبێت هەست بەو شەڕە بکەین کە لە کوێوە هاتووە.
زێلێنسکی ئاماژەی بەوەشکردووە، فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان ڕۆژی هەینی چەندین ڕاپۆرتی پێشکەشی کردووە و ئاماژەی بەوەشکردووە، "بە جەختکردنەوەیەکی تایبەت لەسەر دۆخی ناوچەی دۆنێتسک، بەتایبەتی لە ئاراستەی پۆکرۆڤسک و چەند ناوچەیەکی دیکە". ئێمە بەردەوامین لە کارکردن لەسەر خاکی ناوچەی کورسک و بێلگۆرۆد بە هەمان شێوە”.