Apora Logo

لەبری غازی ئێرانی، پڕۆژە نەوتییەكانی بەسرە بۆری گواستنەوەی غازی ناوخۆ دەگەیەنێت بە وێستگەكانی كارەبا.

لەبری غازی ئێرانی، پڕۆژە نەوتییەكانی بەسرە بۆری گواستنەوەی غازی ناوخۆ دەگەیەنێت بە وێستگەكانی كارەبا.

لەبری غازی ئێرانی، پڕۆژە نەوتییەكانی بەسرە بۆری گواستنەوەی غازی ناوخۆ دەگەیەنێت بە وێستگەكانی كارەبا.

2/5/2025

بەمەبەستی دابینكردنی غازی پێویست بۆ وێستگەكانی بەرهەمهێنانی كارەبا لەبری غازی ئێرانی، پڕۆژە نەوتییەكانی بەسرە بۆری گواستنەوەی غازی ناوخۆ دەگەیەنێت بە وێستگەكانی كارەبا.

مونتەسر كازم، بەڕێوەبەری كاروباری پڕۆژە نەوتییەكانی بەسرە رایگەیاند: بەمەبەستی قەرەبوكردنەوەی كەمبونەوەی غازی ئێران بۆ وێستگەكانی بەرهەمهێنانی وزەی كارەبا، لەسێ رۆژی داهاتودا كارەكانی گەیاندنی بۆری لەبەندەری خوڕزوبەیرەوە بۆ وێستگەی بەسرە كۆتایی پێدێت و تاقیدەكرێتەوە.

وتیشی: بۆ كۆتایی هێنان بە پڕۆژەكە، بەڕێوەبەرایەتی كاروباری پڕۆژە نەوتییەكان پێوانەی نوێی تۆماركردوە كە ماوەی گرێبەستەكە (120) رۆژبوە، بەڵام توانیویانە لە (90) رۆژدا كۆتایی بەكارەكانیان بهێنن و بگەن بە قۆناغی تاقیكردوەنەوەی بۆریەكان.

لای خۆشیەوە عەلی شەداد، وتەبێژی لیژنەی نەوت و گاز لە پەرلەمانی عێراق وتویەتی: پرۆژەكە توانتی هەیە كە بڕی (500 بۆ 800) مەتر سێجا غاز دابین بكات، كە ئەوەش خزمەتێكی گەروە بە كەرتی وەزە بەگشتی و بەرهەمهێنانی وزەی كارەبا بكات.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە، پڕۆژەكە بەدیلێكی سەركەوتوە بۆ قەرەبوكردنەوەی بڕی ئەو غازەی لە ئێرانەوە كەمدبێتەوە، بەتایبەتی لەگەڵ ئەوەی گەمارۆكانی ئەمەریكا لەسەر تاران توندتر دەبێتەوە و بەغدادیش ناچارە كە بڕی غازی هاوردەكراو كەم بكاتەوە، ئەوەش لە كاتێكدایە كە بەرەو هاوینێكی سوتێنەر دەڕۆین

;