Apora Logo

هێگسێس بۆ ئێران :ئێمە شاهیدی پشتیوانی کوشندەتانین بۆ حوسییەکان

هێگسێس بۆ ئێران :ئێمە شاهیدی پشتیوانی کوشندەتانین بۆ حوسییەکان

پیت هێگسێس وەزیری بەرگری ئەمەریکا مشتومڕێکی بەرفراوانی لەنێو بەکارهێنەرانی سۆشیال میدیادا بەدوای خۆیدا هێنا ، دوای ئەوەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە تویتێکی بڵاوکردەوە و ڕاستەوخۆ ئاڕاستەی ئێرانی کرد

1/5/2025

پیت هێگسێس وەزیری بەرگری ئەمەریکا مشتومڕێکی بەرفراوانی لەنێو بەکارهێنەرانی سۆشیال میدیادا بەدوای خۆیدا هێنا ، دوای ئەوەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە تویتێکی بڵاوکردەوە و ڕاستەوخۆ ئاڕاستەی ئێرانی کرد ، سەبارەت بە پاڵپشتیکردنی حوسیەکان لە یەمەن.






هێگسێت لە تویتەکەیدا وتی : "پەیامێک بۆ ئێران.": . ئێمە شاهیدی پشتیوانی کوشندەتانین بۆ حوسییەکان. ئێمە بە تەواوی

دەزانین ئێوە چی دەکەن  ئێوە زۆر باش دەزانن کە سوپای ئەمریکا توانای چی هەیە، ئێوەش ئاگادار کراونەتەوە. ئێوە  لە کات و شوێنێکدا بە دڵی ئێمە باجەکەی دەدەن”.


ئەم پۆستەی هیگسەت نزیکەی مانگێک دوای دەستپێکردنی هەڵمەتێکی سەربازی بەرفراوانی ئەمریکا دێت کە گروپی یاخیبووی حوسییەکانی یەمەن کردە ئامانج. بەپێی وتەی چەند بەرپرسێکی ئەمریکی ئاگادار لەو بابەتە بە سی ئێن ئێنیان وتووە ، چەکدارەکان بە سەرکەوتوویی لانیکەم حەوت فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئەمریکی بە بڕی چەند ملیۆن دۆلاری خستووەتە خوارەوە، ئەمەش ڕێگری لە توانای ئەمریکا کردووە بۆ گواستنەوەی بۆ "قۆناغی دووەم"ی ئۆپەراسیۆنەکە. .


بەرپرسان ئاماژەیان بەوەشکردووە، ئەمریکا هیوای خواستووە لە ماوەی ٣٠ ڕۆژدا باڵادەستی ئاسمانی بەسەر یەمەندا بەدەستبهێنێت، سیستەمی بەرگری ئاسمانی حوسییەکان بە ڕادەیەک لاواز بکات کە قۆناغێکی نوێ دەستپێبکات کە تیشکی خستۆتە سەر چڕکردنەوەی هەواڵگری و سیخوڕی و چاودێریکردنی سەرکردە باڵاکانی حوسییەکان بە مەبەستی ئامانجکردن و کوشتنیان.


بەرپرسان ئاماژەیان بەوەشکردووە، لەدوای دەستپێکردنی هەڵمەتەکە لە ١٥ی ئازارەوە، ئەمریکا زیاتر لە ٧٠٠ ئامانجی لێداوە و زیاتر لە ٣٠٠ هێرشی ئاسمانی ئەنجامداوە، ئەو بەرپرسانە ئاماژەیان بەوە کردووە کە هێرشەکان حوسییەکانی ناچارکردووە بۆ ماوەیەکی زیاتر لە ژێر زەویدا بمێننەوە و لە "دۆخێکی سەرلێشێواوی و پشێوی"دا جێیانهێشتووە. بەڵام بەڕدەوامی له دەستدانی فڕۆکه بێفڕۆکەوانه کان وایکردووه ئەمریکا به وردی ڕادەی تێکچوونی کۆڵەکانی چەکی حوسییه کان دیاری بکات.



;