Apora Logo

ئەمڕۆ بازاڕی نەوت و زێڕ دابەزینی بە خۆیەوە دیت

ئەمڕۆ بازاڕی نەوت و زێڕ دابەزینی بە خۆیەوە دیت

ئاپۆڕا نیوز

1/5/2025

ئەمڕۆ بازاڕی نەوت و زێڕ دابەزینی بە خۆیەوە دیت


نرخی زێڕ بەردەوامە لە دابەزین و ئەمڕۆ نرخیهەر ئۆنسەیەکی زێڕ لە بازاڕە جیهانیەکاندا  بەراورد بە دوێنێ ٦٥ دۆلار کەمی کردوە.


ئەمڕۆ پێنجشەممە ، بەپێی  بازاڕە جیهانییەکان، نرخی هەر ئۆسەیەک زێڕ ٣٢٣٠ دۆلار مامەڵەی پێوەکرا بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی دابەزی.


ئەوەش لەکاتێکدایە، کە وەبەرهێنان لە سایەی دۆخی جینۆسیاسی و جەنگی بازرگانیدا وەک پەناگەیەکی ئارام بە چڕی روویان لە کڕینی کردووە و بەهای زێڕ لە سەرەتای ئەمساڵەوە بەڕێژەی ٢٠٪ بەرزبووەتەوە و جەنگی بازرگانی و دۆخی جیۆسیاسی و کەمکردنەوەی نرخی سوود هۆکاری گرانبوونی زێڕن.

نرخی زێڕ لە بازارەکانی کوردستان بەم شێوەیەیە:

زێڕی عەیارە ١٨ بە ٥٧٥ هەزار دینارە

 زێڕی عەیارە ٢١ بە ٦٦٧ هەزار دینارە

زێڕی عەیارە ٢٢ بە ٧٠٠ هەزار دینارە

زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٧٦٣ هەزار دینارە


نرخی نەوتیش بە هەمان شێوەی زێڕ دوای ئەوەی لە ماوەی رابردوودا بە شێوەیەکی بەرچاو رووی لە دابەزین کردبوو، ئەمڕۆ نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە ٦١ دۆلار و یەک سەنت مامەڵەی پێوەکرا کە بەراورد بە دوێنێ ٤.٢ دۆلار نزمبووەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە ، هاوشێوەی نەوتی خاوی برێنت نرخی بەرمیلێک نەوتی تەکساسیش نزمبووەوە و بە ٥٨ دۆلار و ١٣ سەنت مامەڵەی پێوە کرا.



ناجێگیری نرخی نەوت بە شێوەیەکی گشتی لەکاتێکدایە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بڕیاریدا بە راگرتنی باجی گومرگی بەسەر ٧٥ وڵات بۆ ماوەی ٩٠ رۆژ بەهۆکاری ئەوەی هەندێک وڵات هیچ وەڵامێکیان بۆ باجە گومرگییەکانی ئەمریکا نەداوەتەوە.



;