وتیشی: دەمانەوێت پەکین بە شێوەیەکی دادپەروەرانە مامەڵەمان لەگەڵ بکات.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، ئیدارەکەی هیوادارە لەگەڵ چین لەبارەی باجەوە بگەنە ڕێککەوتن.
ئاماژەی بەوەشکرد، دادپەروەری لە مامەڵەی بازرگانی لەگەڵ چین خاوەندارێتی فیکری دەگرێتەوە.
وتیشی: ئێمە دەمانەوێت چین بە دادپەروەرانە مامەڵەمان لەگەڵ بکات.
لە درێژەی قسەکانیدا وتی: ئەنجامی گەورە دەبینین لەو کارانەی کە کردوومانە و ئەوەی بەم زووانە بەدەستی دەهێنین.
ئەمەش دوای ئەوە دێت کە ئابووری ئەمریکا لە ماوەی چارەکی یەکەمی ئەمساڵدا بە ڕێژەی ساڵانەی 0.3% دابەزینی بەخۆیەوە بینی، ئەمەش لەکاتێکدایە کۆمپانیاکانی گەورەترین ئابوری جیهان پەلەیان کرد لە هاوردەکردنی کاڵاکان لە پێشبینیکردنی ئەو شەڕە بازرگانییەی کە دۆناڵد ترەمپ دەستیپێکرد.
ئەم دابەزینەی بەرهەمی ناوخۆیی خراپتر بوو لە چاوەڕوانییەکانی ئەم دواییەی ئابووریناسان، بە بەراورد بە گەشەی 2.4% کە لە چارەکی چوارەمی ساڵی پێشوودا تۆمارکرابوو. ئەمە یەکەم کەمبوونەوەی بەرهەمی ناوخۆیی ئەمریکایە لە ساڵی ٢٠٢٢ەوە.
ئەم دابەزینە بە پلەی یەکەم دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی کۆمپانیا ئەمریکییەکان پەلە دەکەن لە کڕینی کاڵا لە دەرەوەی وڵات پێش سەپاندنی باجی فراوان. داتاکانی نووسینگەی سەرژمێری ئەمریکا ڕۆژی سێشەممە دەریخستووە کە کورتهێنانی بازرگانی لە کاڵاکان لە مانگی ئازاردا گەیشتووەتە بەرزترین ئاست،