Apora Logo

زانیاری سەبارەت بە موچەی مانگی ٤ گەیشت

زانیاری سەبارەت بە موچەی مانگی ٤ گەیشت

پەرلەمانتارێکی پارتی لە پەرلەمانی عێراق ئاشکرایدەکات کە هەموو ڕێکارەکانی ناردنی مووچە لەلایەن دارایی عێراقەوە تەواو بوون و تەنها ماوەتەوە بڕیاری ناردنی پارەکە بدرێت.

30/4/2025

پەرلەمانتارێکی پارتی لە پەرلەمانی عێراق ئاشکرایدەکات کە هەموو ڕێکارەکانی ناردنی مووچە لەلایەن دارایی عێراقەوە تەواو بوون و تەنها ماوەتەوە بڕیاری ناردنی پارەکە بدرێت.

شێروان دووبەردانی، ئەندامی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق، بە میدیای حزبەکەی راگەیاند: “لە وەزارەتی دارایی عێراقی فیدراڵ زانیاریمان وەرگرتووە، هەموو ڕێکارەکانی وردبینكردنی لیستی مووچەی مانگی نیسانی فەرمانبەرانی کوردستان تەواو بوون و تەنیا ماوەتەوە بڕیاری ناردنی پارەکە بدرێت”.

باسی لەوەشکرد:”ئێستا هیچ کێشەیەک لەنێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدڕاڵیدا نییە، تەنیا ئەوە نەبێت، کە گرفتی ڕەسیدی پارە هەیه و ئەویش بە ڕەزامەندیی سەرۆک وەزیران دەکرێت و داوا لە بانکی ناوەندی دەکرێت، تا تەمویلی مووچە بۆ هەرێمی کوردستان بنێرێت”.

دووبەردانی جەختی کردەوە: “بڕیاری خەرجکردنی مووچە دراوە و کێشەی نییە، ئەوەی ماوەتەوە تەنیا ناردن و گواستنەوەی تەمویله بۆ سەر هەژماری وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان و ڕێکارەکانیش تەواو دەکرێن و هیچ کێشەیەک نییه”.

لای خۆیەوە، بەرپرسێکی وەزارەتی دارایی هەرێم ڕاگەیاند: “تیمی تەکنیکیی وەزارەتی دارایی هەموو کارەکانی خۆیان تەواو کرد و گەڕانەوە هەولێر و چاوەڕوانی ناردنی تەمویلین”.



;