Apora Logo

لە کوردستان هیچ حاڵەتێکی تای خوێنبەربون نیە

لە کوردستان هیچ حاڵەتێکی تای خوێنبەربون نیە

بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر رایگەیاند: تائێستا لەسنوری پارێزگای هەولێر هیچ حاڵەتێكی تای خوێنبەربون دەستنیشان نەكراوە.

30/4/2025

بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر رایگەیاند: تائێستا لەسنوری پارێزگای هەولێر هیچ حاڵەتێكی تای خوێنبەربون دەستنیشان نەكراوە.

دلۆڤان محەمەد بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر رایگەیاندوە: تای خوێنبەربون پەتایەكی ڤایرۆسییە بە درێژایی ساڵ لە عیراق حاڵەت هەبوەو تۆمار كراوە، بەڵام لە هەرێمی كوردستان و بە دیاریكراویش لە هەولێر زۆربەی ساڵانی رابردو تەنها لە چەند مانگێك گومان یان حاڵەت هەبوە، بە تایبەتیش لە مانگەكانی نیسان تا ئاب حاڵەتەكان بە دیار كەوتون و دواتر نەماون.


وتیشی: رێكاری جددیمان  گرتوەتەبەرو لیژنەیەكی باڵایان پێكهێناوە ئامادەكارییش كراوەو لە تاقیگەی گشتی پشكنین هەیەو پزیشكەكانیش ئاگاداركراونەتەوە كە لەم ماوەیەدا زیاتر سەرنج بخەنە سەر نیشانەكانی ئەم پەتایە، چونكە لەیەكچو هەیە لە نیشانەكاندا لەگەڵ هەندێك نەخۆشی دیكە، بەڵام ئەوانەی مامەڵە لەگەڵ ئاژەڵ و گۆشتدا دەكەن، دەبێت زیاتر ئاگاداری رێككارەكانی خۆپارێزی بن.


;