بەپێی ئەو زانیاریانەی کە دەست میدیاکان کەوتووە بە بڕیاری وەزارەتی نەوتی حکومەتی عێراق کە بریکاری وەزارەتەکە کوردە دەبێت ئەو کارگانەی غاز لە هەرێم کە بەشە غازی ماڵانیان لە کەرکوک وەردەگرت لە بەرواری ( ٢٠٢٥/٥/١ ) بچن بۆ پارێزگای بابل لە باشووری عێراق پشکەکانیان وەربگرن و بیهێننەوە بۆ شارەکانی هەرێمی کوردستان ئەمەش تێچوویەکی زیادی دەچێتە سەر و کارگەکان ناتوانن ئەو بەشە غازە وەربگرن .
لە ئەگەری جێبەجێ کردنی ئەو بڕیارە و بەر پێنەگرتنی بە دڵنیاییەوە دەبێتە هۆی سەرهەڵدانی گرفتی غازی ماڵان لە تەواوی هەرێم و بەتایبەتی لە سنووری گەرمیان چوونکە ئەو پشکەی دیاری کراوە ڕۆژانە بۆ هەرێمی کوردستان لە کۆمپانیای داناعاز بەشی پێداویستی هاوڵاتیان ناکات ئەگەر ئەو بەشە غازە نەبێت کە لە حکومەتی عێراقەوە دەنێردرێت بۆ پارێزگاکانی هەرێم ، لەو چوارچێوەیەشدا تەواوی کارگەکانی سنووری گەرمیان لە حکومەتی عێراق لە کرکوک بەشە غازی هاوڵاتیان وەردەگرن واتا گرفتەکە لە سنووری گەرمیان کاریگەری گەورەی دروست دەکات .
بۆیە پێویست دەکات بە زوترین کات هەڵوێست وەربگیرێت و بەر بەو بڕیارە بگیرێت ، یاخود پێویستە حکومەتی هەرێم ڕێژەی غازی ماڵان بەشی پێداویستی هاوڵاتیان لە ناوخۆ دابین بکات بە هەمان نرخی حکومەتی عێراق بۆ هەربو تڵێک غاز بڕی ( ٧٠٠٠ دینار ) وەربگرێت .
شایانی باسکردنە ئەو کارگانە کە بڕیارەکە دەیانگرێتەوە ژمارەیان ( ٥٢ کارگەیە ) و پێکدێن لە تەواوی کارگەکانی سنووری گەرمیان و بەشێک لە کارگەکانی سنووری سلێمانی و چەمچەماڵ و ١٨ کارگەی سنووری هەولێر و دهۆک .