Apora Logo

حکومەتی هەرێمی کوردستان سکاڵا لەسەر بانکی بارزگانی عیراقی تۆمار دەکات

حکومەتی هەرێمی کوردستان سکاڵا لەسەر بانکی بارزگانی عیراقی تۆمار دەکات

به‌ڵێنیدابو كه‌ ١٠٠ ئامێری راکێشانی پارەی نوێ بۆ پرۆگرامی گشتگیری دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان دابنێت، به‌ڵام تائێستا به‌ڵێنه‌كه‌ی به‌جێنه‌گه‌یاندوه‌.

30/4/2025

جێگری سەرۆکی دیوانی سەرۆكایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگه‌یاند، به‌فه‌رمی سکاڵایەکی فەرمیمان لەسەر بانکی بازرگانی عێراق (تی.بی.ئای) لە بانكی ناوەندی و وەزارەتی دارایی لە بەغداد تۆمار کردوە، ئه‌وه‌ش بەهۆی جێبەجێنەکردنی ڕێککەوتنێک كه‌ پێشتر واژۆكراوه‌.


عەزیز ئەحمەد، جێگری سەرۆکی دیوانی سەرۆكایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی "ئێکس" نوسیویه‌تی، "ئێمە زۆر نیگەرانین لە دواکەوتنی بانکی بازرگانی عێراق (بانکی بازرگانی عێراقی ) له‌ دانانی ئامێری راکێشانی پارەی نوێ (ئەی.تی.ئێم) لە هەرێمی کوردستان، كه‌ ساڵێک لەمەوبەر بەڵێنیدا".

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، بانكی (بانکی بازرگانی عێراقی ) به‌ڵێنیدابو كه‌ ١٠٠ ئامێری راکێشانی پارەی نوێ بۆ پرۆگرامی گشتگیری دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان دابنێت، به‌ڵام تائێستا به‌ڵێنه‌كه‌ی به‌جێنه‌گه‌یاندوه‌.



 

ئه‌و به‌رپرسه‌ی حكومه‌ت ده‌ڵێت، "سەرەڕای ئەوەی کە (بانکی بازرگانی عێراقی )  زیاتر لە ٤٠ هەزار داواکاری لە کارمەندانی حکومەتی هەرێم وەرگرتوە بۆ كردنه‌وه‌ی هه‌ژماری بانكی، بەڵام تا ئێستا بانکەکە فەرمانی كردنه‌وه‌ی هه‌ژماره‌كانی دەرنەکردوه‌، هەروەها چاپکردنی

کارت بۆ فەرمانبەرانی خزمەتگوزاری شارستانی دواکەوتوه‌".


عەزیز ئەحمەد نوسیویه‌تی، "فەرمانبەران چاوەڕوانی خزمەتگوزاری باشترن لەو بانکە، لەبەرئەوەی بانکی پێشەنگی بانكه‌ حکومییەكانی عێراقه‌"، له‌وباره‌یه‌وه‌ حکومەتی هەرێمی کوردستان سکاڵایەکی فەرمی لە بانکی ناوەندی عێراق و وەزارەتی دارایی له‌سه‌ر بانكه‌كه‌ تۆماركردوه‌.

;