Apora Logo

سه‌رۆككۆماری عیراق یاسای به‌پارێزگابوونی هه‌ڵه‌بجه‌ی په‌سند كرد

سه‌رۆككۆماری عیراق یاسای به‌پارێزگابوونی هه‌ڵه‌بجه‌ی په‌سند كرد

سه‌رۆككۆماری عیراق یاسای به‌پارێزگابوونی هه‌ڵه‌بجه‌ی په‌سند كرد

29/4/2025

سه‌رۆككۆماری عیراق ئیمزای له‌سه‌ر یاسای به‌پارێزگابوونی هه‌ڵه‌بجه‌ كرد و به‌ ره‌سمیش له‌ رۆژنامه‌ی وه‌قائیعی عیراقی بڵاوده‌كرێته‌وه‌.

ئه‌مڕ‌ۆ 29ی4ی2025 د.له‌تیف ره‌شید سه‌رۆككۆماری عیراق، ئیمزای له‌سه‌ر یاسای به‌ پارێزگابوونی هه‌ڵه‌بجه‌ كرد، دوای ئه‌وه‌ش به‌ ره‌سمی له‌ رۆژنامه‌ی وه‌قائیعی عیراقی بڵاوده‌كرێته‌وه‌و هه‌ڵه‌بجه‌ ده‌بێته‌ نۆزده‌هه‌مین پارێزگای عیراق و چواره‌مین پارێزگای هه‌رێمی كوردستان.

هاوكات په‌سندكردنی یاسای به‌پارێزگابوونی هه‌ڵه‌بجه‌ له‌لایه‌ن سه‌رۆككۆماره‌وه‌، دوای ئه‌وه‌ دێت كه‌ رۆژی 13ی 3ی 2014 به‌ ره‌سمی له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ وه‌ك چواره‌م پارێزگای كوردستان ناسێنرا، دوای زیاتر له‌ نۆ ساڵیش له‌و بڕ‌یاره‌ رۆژی 2ی4 2023 ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له‌ دانیشتنێكدا خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می بۆ پڕ‌ۆژه‌یاسای به‌پارێزگابوونی هه‌ڵه‌بجه‌ كرد،  هه‌روه‌ها له‌ رۆژی 4ی5ی2023 خوێندنه‌وه‌ی دووه‌می بۆ پرۆژه‌یاساكه‌ كرد، پاشان دوای پێنج جار دواخستنی دانیشتنه‌كان، ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق رۆژی 14ی4ی2025 پرۆژه‌ یاساكه‌ی به‌ زۆرینه‌ی ده‌نگ په‌سند كرد ، هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ رۆژی 27ی4ی2025 یاسای به‌پارێزگابوونی هه‌ڵه‌بجه‌ی ئاڕاسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار كرد.


;